وتەبێژی یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگە: ئەو پێشمەرگانەی دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە چەند دەرماڵەیەكیان بۆ خەرجدەكرێت

وتەبێژی یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، هەوڵەكان بۆ یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوامە و ئاشكرایدەكات ئەو پێشمەرگانەی دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە چەند دەرماڵەیەكیان بۆ خەرجدەكرێت كە لە یەكەكانی 70 و 80 دا خەرجناكرێت.

لیوا ئەحمەد لەتیف وتەبێژی یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگە لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هەوڵەكان بۆ یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و كۆكردنەوەیان لە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە و لە ماوەی رابردوودا چەند فیرقەیەك پێكهێندرابوون كە چوار لیوای یەكەكانی 70 و 80 یەكخراون و خراونەتە سەر میلاكی وەزارەتی پێشمەرگە.

ئاشكراشیكرد، ئەو پێشمەرگانەی كە دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە چەند دەرماڵەیەكیان بۆ خەرجدەكرێت كە لە یەكەكانی 70 و 80دا خەرجناكرێت و كاتێك هێزەكان یەكدەخرێنەوە ئەو دەرماڵەیان بۆ خەرجدەكرێت.

بابەتی پێشتر

مانچستەر سیتی لە نۆتینگهامی بردەوە

بابەتی دواتر

تونێلی پێشڕەو بۆ ماوەی چەند رۆژێك دادەخرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەرزبووە. لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی، لەكاتی…
Total
0
Share