عێراق لە بڕیارێک پەشیمان دەبێتەوە

لیژنەی بلۆککردنی سامانی تـ.ـیرۆریستان لە عێراق رایدەگەیەنێت، هاتنی ناوی حوسـ.ـییەکانی یەمەن و حزبـ.ـوڵڵای لوبنانی لە لیستی تیـ.ـرۆر، بە هەڵە و پێش پێداچوونەوە بووە.

لیژنەی بلۆککردنی سامانی تیرۆریـ.ـستانە، کە سەر بە بانکی ناوەندیی عێراقە، لەبارەی ناساندنی حـ.ـوسییەکانی یەمـ.ـەن و حـ.ـزبوڵڵای لوبنانی لە ریزی رێکخراوە تیرۆریسـ.ـتیەکان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، ئەو راگەیەندراوەی سەبارەت بە بلۆککردنی سەروەت و سامانی لیستی لایەن و کەسایەتییەکانی پەیوەندیدارەکان بڵاوکراوەتەوە، بە هەڵە ناوی ئەو دوو لایەنەی تێدا هاتووە، لە بنەڕەتدا سەبارەت بە رێکخراوە تیرۆریسـ.ـتییەکانی داعـ.ـش و ئەلـ.ـقاعیدە بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دانانی ئەو لایەن و قەوارانە بە هەڵە بووە، هۆکاری روودانی هەڵەکەش ئەوەیە رەشنووسی لیست و بڕیارەکە پێش وردبینیکردن و پێداچوونەوە بڵاوکراوەتەوە.

روونیشیکردەوە، رەزامەندییەکە تەنیا لەسەر ئەو قەوارە و کەسانەیە کە پەیوەندیان بە داعـ.ـش و ئەلقاعـ.ـیدە هەیە، ناوی قەوارە و لایەنەکانی دیکە تەنیا بۆ پێداچوونەوەی لایەنە عێراقییەکان بڵاوکراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق: بەکارهێنانی کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنی زیادیکردووە

راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ستراتیژی حکومەت هانی هاوڵاتییانیداوە رووبکەنە سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی و بەکارهێنەرانی ئەو سیستمەش…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پشتیوانی خۆمان بۆ بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دووپاتدەکەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند، سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری یەکێکە لە پایە بنەڕەتییەکانی سیستمی دیموکراسی و…
Total
0
Share