بە هەوڵی یەکێتی کێشەی دەفتەری پاسپۆرت چارەسەرکرا

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق به تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، کێشەی نەمانی دەفتەری پاسپۆرت چارەسەرکرا و “سێ هەزار و 600 دەفتەری پاسپۆرتی خام گەیشتووەتە سلێمانی و هەفتەی داهاتوو پێنج هەزاری تر دەگات”.

سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، “دوای دروستبونی گرفت لە نەمانی دەفتەرت پاسپۆرت لە سلێمانی، بەیاوەری چرۆ حەمەڕەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی کاروباری ڕەگەزنامە  لە بەغداد کۆبووینەوە”.

دەشڵێت، “ئەمڕۆ سێ هەزار و 600 دەفتەری پاسپۆرتی خام گەیشتووەتە سلێمانی و هەفتەی داهاتووش پێنج هەزاری تر دەگات”.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا سروە محەمەد ئەوەی خستەڕوو، لە هەوڵداین لە ڕێگەی وەزارەتی ناوخۆەوە چارەسەری 19 تۆماری قەیدی کاتی ڕەگەزنامەی هاووڵاتیان و ئەنفالکراوان چارەسەربکەین، کە بەپێی بڕیاری ژمارە 77ی ساڵی 1994ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم ئەو تۆمارانە دانراون بۆ ئەو هواوڵاتیانەی نەیانتوانیوە لەو ساڵانەدا سەردانی ناوچەکانی عێراق بکەن بۆ رێکارە یاساییەکانی رەگەزنامەکانیان.

ڕوونی کردەوە، لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی کاروباری ڕەگەزنامە لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق باسیان لە چارەسەری گرفتی نەگەڕانەوەی کارتی نیشتمانی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی هەرێم کردووە کە ماوەیەکی زۆرە مامەڵەکانیان تەواوکردووە و تائێستا بۆیان نەگەڕاوتەوە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی چاویكەوت بە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق

بابەتی دواتر

دانا عەبدولكەریم: داوای قەرزمان كردووە بۆ تەواوكردنی رێگای هەولێر- كۆیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی: هەڵمەتی هاوکاریی خانەکانی نەوجەوانان و بەساڵاچووان بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو

بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی رایگەیاند، هەڵمەتی هاوکاریی خانەکانی نەوجەوانان و بەساڵاچووان بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو. ژیار جەلال، بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی…
Total
0
Share