بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە بەغداد كۆبوونەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە بەغداد كۆبوونەوە.

لە كۆبوونەكەدا جەخت لە پابەندبوون بە دەستوور، سەروەریی یاسا و چارەسەركردنی ئەو كێشانە كرایەوە كە پەیوەستن بە ژیان و گوزەرانی خەڵكەوە بە تایبەت شایستەداراییەكانی هەرێم و تێكەڵنەكردنی ژیانی هاوڵاتییان بە كێشە سیاسییەكانەوە.

لەبارەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە و هێرشە تیرۆریستییەكەی سەر فڕۆكەخانەی عەربەت، سەرۆك بافڵ داوای لە دەسەڵاتی دادوەری كرد رۆڵی یاسایی خۆیان بگێڕن لە بە پارێزگابوونی هەڵەبجە و قەرەبووكردنەوەی ئەو شارەی زۆرترین قوربانیی داوە.

وتیشی، “ئەركی هەموومانە رووبەڕووی پێشێلكاری و بەزاندنی سنووری وڵات ببینەوە، ناكرێت سەقامگیریی خاك و وڵاتمان لەژێر مەترسیدا بێت و پێویستە سنوورێك بۆ ئەو هێرشانە دابنرێن”.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر ئامادەكاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكانی لافاو دەستپێدەكات

بابەتی دواتر

ئەمریكا سودانی و رەئیسی پێكەوە كۆكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share