وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە بەرژەوەندی جوتیارانی هەرێم بڕیاریدا

ماوەی دوو رۆژە دژی ساغنەبوونەوەی بەرهەمەکانیان جوتیارانی هەرێم دەستیان بە ناڕەزایەتی دەربڕین کردووە و وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقیش لەبەرژەوەندیان بڕیارێکی دەرکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە ژمارەیەک لە جوتیارانی سنووری پێنجوێن بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین دژی دانەخستنی سنوورەکان بەڕووی بەرهەمی هاوردەکراوی تەماتە و لەبەرامبەردا ساغنەبوونەوەی بەرهەمە ناوخۆییەکان گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان لەبەردەم وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق سازکرد.

لەدوای گردبوونەوەکە، وەزیری کشتوکاڵی عێراق بەڵێنی دا سنوورەکان بەڕووی بەرهەمی هاوردەکراوی تەماتەدا دابخات، تا بەرهەمی جوتیارانی ناوخۆ لە بازاڕەکاندا ساغببێتەوە.

لای خۆیەوە بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵی هەرێم بڕیاریدا، ، لە ئەمڕۆوە بازگەكانی هەرێم رێگە بە هاوردەكردنی تەماتە نەدەن.

 

بابەتی پێشتر

بۆ یەکلاکردنەوەی پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران کۆنابێتەوە

بابەتی دواتر

لیژنەی تەندروستیی پارێزگای هەولێر: خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بۆ جۆرە نین کە پیشان دەدرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share