یوسف كلابی: پشتیوانی لە هەر بڕیارێك دەكەین كە بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەردەكرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پشتیوانی لە هەر بڕیارێك دەكەین كە بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەردەكرێت و دەشڵێت، “كار بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بودجە دەكەین”.

یوسف كلابی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، حكومەت و پەرلەمان مافی ئەوەیان نییە پێچەوانەی یاسای بودجە هەنگاو بنێن، بەڵام پێویستە فەرمانبەرانی هەرێم مافی خۆیان وەربگرن كە مووچەكانیانە و ئێمە پشتیوانی لە هەر بڕیارێك دەكەین كە بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەردەكرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پێویستە لایەنە سیاسییەكان كار بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بودجە بكەن كار بۆ هەمواركردنەوەی ئەو بڕگەیە دەكەین و پێویستە ئەولەویەت بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بێت و ئێمە دەمانەوێت چارەسەری ریشەیی بۆ كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بكەین.

بابەتی پێشتر

نەسڕ بردییەوە و ڕۆناڵدۆش گۆڵی کرد

بابەتی دواتر

ئینتەرمیلان گۆڵبارانی ئەى سی میلانی کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزەی توركی لە سەر هاوڵاتییانی عێراق دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە

بڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزەی توركی لە سەر هاوڵاتییانی عێراق بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە. میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە،…
Total
0
Share