کارەبای سلێمانی: هەر کەسێک دەستکاری پێوەرەکەی بکات رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ئاگاداری هاوبەشانی ناوبازاڕی سلێمانی دەکاتەوە هەر کەسێک دەستکاری پێوەری زیرەکی کارەباکەی بکاتەوە رووبەڕووی رێکاریی یاسایی دەبێتەوە.

هەر لە راگەیەندراوەکەی کارەبای سلێمانیدا هاتووە، “ئاگادارى ئەو دوکانانەى ناو بازاڕى سلێمانى دەکەینەوە، کە پێوەرى زیرەکیان بۆ بەستراوە و هاوبەشى کارەبایان نییە، لە ئێستادا کارەبایان کوژێندراوەتەوە، دەتوانن سەردانى هۆبەى کاروبارى ووزە بکەن لە بەڕێوەبەرایەتیى دابەشکردنى کارەباى سلێمانى/ رۆژهەڵات لە گەڕەکى قالاوا، بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان و هەڵکردنەوەی کارەباکانیان”.

ئاشکراشیکرد، “پێویستە لەگەڵ هاتنیان پسوڵەی کارەبا ئەگەر هەیان بوو، وێنەی پێوەری میکانیکی (کۆن)، ژماری بۆردی پێوەری زیرەک لەگەڵ خۆیان بهێنن”.

 

بابەتی پێشتر

زانیاریی نوێ لەبارەی كاتی ناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

یەكێتی لە كەركوك ژمارە 142 و لە دیالە 12ی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان پێدرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share