بۆ ئەمساڵیش دەرماڵەی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگەكان خەرجدەكرێت

بەڕێوەبەری كارگێری لە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم رایدەگەیەنێت، بۆ ئەمساڵیش دەرماڵەی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگەكان خەرجدەكرێت و لەگەڵ دەستپێكی دەوامدا داوای لیستەكان لە زانكۆ و وپەیمانگەكان دەكرێت.

د. توانا نەجەف بەڕێوەبەری كارگێری لە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بۆ ئەمساڵی خوێندنی ساڵی 2023-2024 دەرماڵەی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگەكان بەردەوام دەبێت و لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵەوە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی هەرێم رەزامەندییان داوە و پارەی پێویست تەرخاندەكرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لەگەڵ دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندندا داوای لیستی ناوی خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگەكان دەكەین و بۆیان خەرجدەكرێت.

بابەتی پێشتر

80%ی ئاوی پاك لە رێگەی ئاوی سەرزەوییەوە دابیندەكرێت

بابەتی دواتر

دادوەرە میهرەبانەکەی ئەمریکا: دایک و باوکم نمونەی باڵای منن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share