بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە و بەپێی پێشبینییەكان پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێكی سووك هەیە.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێكی سووك لە كەشدا بە شێوەیەكی گشتی لە باكووری هەرێم كەمێك زیاتردەبێت و پلەكانی گەرما بە گشتی نزیكەی 1 تا 2 پلە نزمتردەبێت بە بەراورد لە تۆماركراوەكانی دوێنێ، بەڵام لە هەندێك ناوچەش بە جێگیری دەمێنێنەوە.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێكی سووك و پلەكانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبێت بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی :34 پلەی سیلیزی
دهۆك : 33 پلەی سیلیزی
كەركوك : 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 36 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 37 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 24 پلەی سیلیزی
سۆران : 34 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 40 پلەی سیلیزی