دوای 58 ساڵ پیاوێك بە تۆمەتی دزینی گوێدرێژێك دەستگیركرا

پۆلیسی ویلایەتی كارناتاكا لە باشووری هیندستان پیاوێكی تەمەن 78 ساڵی دەستگیركرد كە لە ساڵی 1965دا بە دزینی دوو گامێش و گوێدرێژێك تۆمەتباركرابوو.

گاناپاتی ڤیتال واگۆر تەمەنی 20 ساڵ بووە، بە واتای 58 ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ كەسێكی دیكەدا گوێدرێژێك و دوو گامێشیان دزی و هەڵاتن، بەڵام پۆلیسی هیندستان چەند هەفتەیەك لەمەوبەر بە دۆسیە كۆنەكانی لێكۆڵینەوە هەڵپەسێردراوەكاندا ڕۆیشتنەوە و بڕیاریاندا هەوڵی كۆتایی بدەن بۆ دۆزینەوەی ئەو دزانە.
هاوكات هەفتەی رابردوو دادگایەك واگۆری بە كەفالەت ئازاد كرد بەهۆی ئەوەی تەمەنێكی زۆری هەیە، ئەو كەسەی دیكەش كە لەگەڵ ئەو پیاوەدا دزییەكەیان كردبوو لە ساڵی 2006ەوە كۆچی دوایی كردووە.

دوای دەستگیركردنی گاناپاتی ڤیتال واگۆر بە پۆلیسی راگەیاندووە كە “زۆر ترساوە لەوەی بچێتە بەردەم دادگا”.

بابەتی پێشتر

عەلی حەمەساڵح: چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو زیاتر لە 500 ملیار دینار بۆ هەرێم رەوانەبكرێت

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: لە هیچ هەوڵێك بۆ چارەسەركردنی كێشەی بودجە و مووچە درێغی ناكەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“لوتكەی نەتەوەیەكگرتووەكان دوایین و باشترین هیوایە بۆ ڕوبەروبوونەوەی گۆڕانی ئاووهەوا”

نێردەی ئەمریكا بۆ كاروباری ئاووهەوا دەڵێت، كۆبوونەوەی لوتكەی ئەمساڵی نەتەوەیەكگرتووەكان دواهەمین و باشترین هیوایە لەبەردەم جیهاندا بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی…
Total
0
Share