ئۆتۆمبێل هاوڵاتییەکی 111 ساڵی کرد بە ژێرەوە و گیانیلەدەستدا

ئەمڕۆ لەناو بازاڕی شاری کەلار ئۆتۆمبێلێک هاوڵاتییەکی تەمەن 111 ساڵانی کرد بە ژێرەوە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.

عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی پۆلیسی کەلار رایگەیاند، “دوای ئەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لەناو بازاڕی کەلار و نزیک قوتابخانەی لەیلا قاسم ئۆتۆمبێلێکی مینی پاس هاوڵاتییەکی کرد بە ژێرەوە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی سلێمانی کراو پێش گەیشتنی گیانیلەدەستدا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هاوڵاتییەکە ناوی عەلی سایر ئیربارە، لەدایکبووی 1912 دانیشتووی کەلار گەڕەکی فەرمانبەران بووە” .

ئاشکراشیکرد، “لە ئێستادا پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەپێی ماددەی 24ی هاتوچۆ لەلای پۆلیس بەندکراوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى بۆ باڵیۆزى ئه‌مریكا: یەکێتی دەیەوێت بۆ ھەموو پرسەکان کورد خۆی ئامادەبکات

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، یەکێتی دەیەوێت بۆ ھەموو پرسەکان کورد خۆی ئامادەبکات، دوور لە بەرژەوەندیی تەسکی حزبی ڕووبەڕووی…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانى: بەرپرسیارێتیی هەموومانە پێکەوە کار بۆ پاراستنی ئامانجە باڵاکان بکەین

بافڵ جەلال تاڵەبانى رایدەگەیەنێت، بەرپرسیارێتیی هەموومانە روومان لە پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و دادپەروەر بێت، خزمەتی زیاتری خەڵک بکەین…
Total
0
Share