هۆكاری سەرەكی دابەشنەكردنی مووچە ئاشكرابوو

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆكاری سەرەكی دابەشنەكردنی مووچەی فەرمانبەران و نەناردنی شایستە داراییەكانی هەرێم لەلایەن حكومەتی عێراقەوە ئاشكرادەكات و دەشڵێت، “كۆدەنگیی لایەنە سیاسییەكان هەبێت دەتوانرێت یاسای بودجە هەمواربكرێتەوە بە تایبەت ئەو دەقە یاسایەی تایبەتە بە ئینفاقی فیعلی كە لە یاساكە گرفتی بۆ پشكی هەرێم دروستكردووە”.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، هۆكاری سەرەكی نەناردنی مووچە و پشكی هەرێمی كوردستان پەیوەستە بە دەقێك كە لە نێو یاسای بودجە دانراوە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستانی بەندكردووە بە خەرجییە فیعلییەكانی پارێزگاكانی دیكەی عێراقەوە و پێشتر هۆشداریمان لەو مەترسییەدا، بەڵام پێمان راگەیەندرا لە یاسای بودجە لە ساڵی 2015 وە دانراوە كە پشكی هەرێم بەندكراوە بە خەرجییە فعیلییەكانی 15 پارێزگاكەی عێراقەوە و وترا كە پێشتر هەرێم رازیبووە لەسەری و نەتوانرا لاببرێت و ئێستاش مەترسییەكانی دەركەوتووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەو دەقە لە یاسای بودجەدا وایكردووە ئەو بڕە پارەیەی بۆ هەرێمی كوردستان دەمێنێتەوە بەشی دابەشكردنی مووچە نەكات.

راشیگەیاند، “كۆدەنگیی لایەنە سیاسییەكان هەبێت دەتوانرێت یاسای بودجە لە دانیشتنێكی پەرلەماندا هەمواربكرێتەوە بە تایبەت ئەو دەقە یاسایەی تایبەتە بە ئینفاقی فیعلی كە گرفتی بۆ پشكی هەرێم دروستكردووە”.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ژیانی خەڵکەکەمان لەوە گەورەترە بکرێتە قوربانیی ململانێ سیاسییەکان

بابەتی دواتر

لە سلێمانی چوار كەس بە تۆمەتی كڕین و فرۆشتنی گورچیلە دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی لەیادی داگیركردنی شەنگالدا: هەنگاوەكانی ساڕێژكردنی ئەم برینە لە ئاستی پێویستدا نین

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، جینۆسایدی ئێزیدییەكان دەبێت هاندەری هەمووان بێت بۆ ڕێگرتن لە دووبارەبوونەوەی كوشتنی جیاوازییەكان…
Total
0
Share