هێڵی ئاسمانیی عێراق دەستپێكردنەوەی گەشتیی راستەوخۆ لەگەڵ چین رادەگەیەنێت.
هێڵی ئاسمانیی عێراق رایگەیاند، بەهۆی زیادبوونی خواستی گەشتكردن بۆ كۆماری چین و لەپێناو فراوانكردنی گەشتە ئاسمانییەكان، بڕیاردراوە گەشتی راستەوخۆی نێوان بەغداد و شاری كوانجۆ لە چین دەستپێبكاتەوە.
گەشتەكان لە 10ی تشرینی یەكەمی داهاتووەوە دەبێت بە دوو گەشتی هەفتانە، لەڕێی نوێترین فڕۆكەوە، وەك ئەوەی هێڵە عێراقییەكە ئاماژەی پێداوە.