تەندروستیی سلێمانی: لە ماوەی مانگی رابردوودا هیچ حاڵەتێكی شێرپەنجەی مەمك تۆمارنەكراوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ماوەی مانگی رابردوودا هەزار و 292 نەخۆش سەردانی كلینكی نەخۆشییەكانی مەمكیان كردووە و لەو ماوەیەشدا هیچ حاڵەتێكی شێرپەنجەی مەمك تۆمارنەكراوە.

تەندروستی سلێمانی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، لە ماوەی مانگی رابردوودا لە (1 تا 2023/8/31) لە كلینكی چارەسەری نەخۆشییەكانی مەمك هەزار و 292 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 461 نەخۆشیان نوێ بوون و ئەوانی دیكە ئەو نەخۆشخانە بوون پێشتر سەردانی ئەو كلینكەیان كردووە”.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ” لە ماوەی مانگی رابردوودا هیچ حاڵەتێكی شێرپەنجەی مەمك لە كلینكی چارەسەری نەخۆشییەكانی مەمك تۆمارنەكراوە، هەروەها 261 نەخۆش بەهۆی بوونی ئازار و 60 نەخۆش بەهۆی بوونی گرێ سەردانیان كردوون.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەو ماوەیەشدا 395 تیشك گیراوە و 154 سۆنەریش ئەنجامدراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بکوژێک دەستگیرکرا

پۆلیسی چەمچەماڵ رایگەیاند کە تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە، پێشتر هاوڵاتییەکی کوشتووە و هەڵاتووە. بەپێی راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی، هێزەکانیان ئاگادارکراونەتەوە لەبوونی…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا: لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا ئەنجامەکانی زانکۆلاین بڵاودەکرێنەوە

بەپێی زانیارییەکان، زیاتر لە 50 هەزار خوێندکار فۆڕمی زانکۆلاینیان پڕکردووەتەوە، بڕیاریشە لە 24 کاتژمێری داهاتوودا ئەنجامەکان بڵاوبکرێنەوە. بەگوێرەی…
Total
0
Share