چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری بەرشلۆنە سەرباری ئەوەى نزیکە لە نوێکردنەوەى بۆندەکەى، بەڵام لەگەڵ لاپۆرتاى سەرۆکدا ناکۆکن.
چاڤی بە لاپۆرتاى وتووە بەشێک لە گرێبەستەکان لەسەر پرس و ڕای ئەو نەبووە و بەبێ رەزامەندی ئەویش ئیمزاکراون.
چاڤی وتویەتی من پێویستم بە ئۆلمۆ یان بیرناردۆ سێلڤا بووە نەک جواو فلێکس.
لاپۆرتا بە ڕاهێنەرە ئیسپانییەکەى وتووە دۆخی دارایی بەرشلۆنە هەر ئەوەنەى لێ بەرهەم دێت و پێویستە بەو ناوانەوە ڕکابەری بکەیت.