ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لیژنەكەیان لە كەركوك كۆتایی بەسەردانەكەی هێناو راپۆرتێك ئاراستەی سودانی دەكات و دەشڵێت، “دەبێت لێكۆڵینەوە لە تۆمەتبارانی رووداوەكەی كەركوك بكرێت.
هەرێم كەمال ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لەسەر راسپاردەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان گەیشتینە كەركوك و بەدواداچوونەكانمان بۆ رووداوەكە كرد كە بەهۆیەوە چەند كەسێك شەهید و برینداربوون و ئەوەی ئێمە گرنگە ئاشكراكردنی ئەو كەسانەی كە تەقەیان لە هاوڵاتییانی مەدەنی كردووە و دەبێت لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو كەسانە بكرێت كە تۆمەتبارن لە رووداوەكەی كەركوكدا.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لیژنەكە راپۆرتێك ئامادە دەكات و ئاراستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق و محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات كە پێویستە تۆمەتباران سزابدرێن.