رۆژنامەی سەباح ئاشکرایدەکات، ناكۆكییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد قووڵن و چارەسەركردنیان بڕیاری سیاسی دەوێت، بەهۆی ئەوەی هەرێم پارەیەکی زۆری عێراق قەرزارە.
رۆژنامەی سەباح لە راپۆرتێکدا سەبارەت بە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد بڵاویکردووەتەوە، “تەواوی دۆسییەکانی نەوت و دەروازە سنووریەکان و ئەو دۆسیانەی پەیوەستن بە داهات و پارە لە نێوان هەرێم و بەغداد ناكۆكییان لەسەرە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “حكومەتی فیدڕاڵ تەواوی داهاتە نەوتی و نانەوتیەكانی لەسەر هەرێم حساب كردووە، هەرێمیش دانی پێدانانێت، بۆیە تەنها بڕیاری سیاسی ئەو پرسە یەكلایی دەکاتەوە”.
لای خۆیەوە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، یاسای بودجەیان هەیە و حكومەت ناتوانێت یاسا پێشێل بكات بۆیە قەرز دەداتە هەرێمی كوردستان، وتیشی، “ئێمە پابەندین بە جێبەجێكردنی یاسای بودجە، بەڵام لە كاتی جێبەجێكردنی ئەو بڕگانەی تایبەتن بە هەرێم رووبەڕووی ئاستەنگی دەبینەوە”.