پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی 100 دۆلار لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بۆ نزیکەی 156 هەزار دیناری عێراقی، ئەوە دوای جێگیربوونی نرخەکەی بۆ ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە.
نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە کاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ گەیشتە 155 هەزار و 950 دیناری عێراقی، ئەوەش بەرزترین ئاستە لە ماوەی یەک هەفتەی رابردوودا.
نرخی دۆلار دوێنێ یەکشەممە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕدا 155 هەزار دیناری عێراقی بوو، لەکاتی داخستنی بازاڕدا نرخەکەی بۆ 155 هەزار و 750 دیناری عێراقی بەرزبووەوە.