چۆن کەلوپەلە دارەکانی چێشتخانەکەت پاکدەکەیتەوە بۆ پاراستنی تەندروستیت؟

پاراستنی پاکوخاوێنی کەلوپەلە دارەکانی چێشتخانە پێش بەکارهێنان و لە کاتی بەکارهێنان و دوای بەکارهێنان یەکێکە لە هەنگاوە گرنگەکان بۆ پاراستنی تەندروستی و خۆپاراستن لە نەخۆشی.

بەپێی ئەوەی لەلایەن “تەلەفزیۆنی نیودەلهی”ەوە بڵاوکراوەتەوە، کەلوپەل و ئامێرە دارەکانی چێشتخانە بریتین لە کەوچک و تەختەی بڕین و قاپی هەویر، کە لە کەلوپەلە سەرەتاییەکانی چێشتخانەکەدان، کەلوپەل و کەلوپەلی دار بە ئاسانی پیسی و ڕۆن هەڵدەمژن، هەروەها لابردنیشی قورسە، بەڵام چەند ڕێگایەک هەیە کە یارمەتیدەرە بۆ پاککردنەوەی بە باشی بە شێوەیەک کە سیما و جەوهەرەکەی بپارێزێت، بەم شێوەیەی خوارەوە:

  1. 1. بە خوێ بیشۆ

کەلوپەلی دار بە ئاوی گەرم و سابوون بە باشی دەشۆردرێت بۆ ئەوەی لە هەر بەکتریایەک ڕزگارت بێت، پاشان بڕێکی باش خوێی دەنکۆڵە گەورە بڕژە بەسەریدا بە بەکارهێنانی نیو لیمۆ، بیشۆ تا خوێیەکە دەتوێتەوە، دواتر بە ئاوی سارد بیشۆ و کەلوپەلەکان یان ئامێرەکان بەجێبهێڵە تا وشک دەبنەوە.

2-  کەمێک ئاوی لیمۆ

لیمۆ یارمەتیدەرە بۆ ڕزگاربوون لە بۆنی ناخۆش و پەڵەی سەختی کەلوپەلەکان، بەتایبەتی ئەوانەی لە دار دروستکراون، کەلوپەلە دارەکان لەناو قاپێک ئاوی گەرم و کەمێک ئاوی لیمۆدا نوقم دەکرێن یان دەتوانرێت ئاوی لیمۆش ڕاستەوخۆ بدرێت لە کەلوپەلەکان و دوای 5 یان 10 خولەک بشۆردرێت.

  1. 3. سۆدەی نان بپرژێنە بەسەریدا

ئەگەر ئاوی لیمۆکە ئەنجامە خوازراوەکانی بەدەست نەهێنا، زیادکردنی سۆدەی نان بە ئەگەرێکی زۆرەوە یارمەتیدەر دەبێت بۆ پاککردنەوەی شوێنە پەڵەدارەکان.

بابەتی پێشتر

دۆسیەی كوشتنی دوو مامۆستاكەی زانكۆی سەڵاحەدین لە دادگا نەجوڵێندراوە

بابەتی دواتر

کەشناسی: شەپۆلێکی بەفر و باران روو لە هەرێم دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share