عەلی حەمەساڵح: داهاتی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچە لەبەردەستدایە

پەرلەمانتارێكی پێشوو دەپرسێت خێرە پێشتر بە 473 ملیار دیناری داهاتی مانگانەی نەوت مووچە دابەشدەکرا و ئێستا بە 500 ملیارەكەی بەغداد دابەشناکرێت؟

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە پەیامێکدا ئاماژە بەوە دەکات، حکومەتی هەرێم دەڵێت “ئەوکاتەی خۆمان نەوتمان دەفرۆشت دەمانتوانی مووچە دابینبکەین”، بەڵام حکومەت هیچ بیانوویەکی نییە بۆ دابەشنەکردنی مووچە چونکە داهاتی لەبەردەستدایە.

روونیشیدەكاتەوە، بەپێی راپۆرتێکی دیلۆیت لە سێ مانگی ئەمساڵدا حکومەتی هەرێم بە 473 ملیار دینار مووچەی دابەشکردووە، بەڵام “خێرە ئێستا بە 500 ملیار دینار کە لە بەغدادەوە هاتووە ناتوانێت مووچە دابینبکات”.

ئەو پەرلەمانتارەی پێشوو باس لەوەشدەكات، ئێستا حکومەتی هەرێم بیانووی نییە کە بە 500 ملیاری بەغداد، 320 ملیاری داهاتی ناوخۆ و داهاتی پاڵاوگەکانی ناوخۆ مووچە دابەشنەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری نوسینگەی وەزیری رۆشنبیری بۆ داواکاری گشتیی: نووسراوەکەتان بە هەڵە ئاڕاستەکردووە

دوای ئاڕاستەکردنی نووسراوێک لەلایەن داواکاری گشتییەوە بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى رۆشنبیریى سلێمانى سەبارەت بە قەدەغەکردنی رووماڵی رووداوی کوشتن، بەڕێوەبەری…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ وەزارەتی دارایی: 120 ملیاری داهاتی نانەوتی بۆ بەغداد بنێرە

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و پاش کۆبوونەوەکە، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. دەقی راگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی بڕگەکانی…
Total
0
Share