سەرۆكی یەكێتی لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمانی ئێران كۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، یەکێتی بە ئیرادەیەکی بەهێز و سەربەخۆوە درێژە بە هەمان سیاسەتی هاوسەنگ و حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال دەدات و سەرۆكی پەرلەمانی ئێرانیش رۆڵی مام و یەكێتی بەرزدەنرخێنێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە تاران لەگەڵ محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندیی لەمێژینەی نێوان هەرێم و بەتایبەت یەکێتی و کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی لێکرایەوە و فراوانکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، پاراستنی ئاسایش و هەماهەنگیی کەلتووری گفتوگۆی لەبارەوەکرا.

لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ستایشی رۆڵی سەرۆک مام جەلالی کرد لە بونیادنانی عیراقی نوێ و پاراستنی تەبایی و پێکەوەژیان لەنێوان نەتەوە و پێکهاتە جیاوازەکاندا. وتیشی، یاد و یادەوەریی سەرۆک مام جەلال هەمیشە بەزیندوویی دەمێنێتەوە و ئێستاش یەکێتی بەهەمان رۆحییەتەوە درێژە بەو سیاسەتە تەندروستە دەدات، کە بێگومان هێزێکی کاریگەرە و رۆڵێکی گرنگی هەیە لە سەرخستنی پرۆسەی سیاسی لە عیراقدا، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوی كۆبوونەوەكەدا هاتووە.

لای خۆیەوە سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە کرد و رایگەیاند، هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و زاڵبوون بەسەر ئاستەنگییەکاندا بەردەوامە، هیوادارم هەموومان لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکاندا هەنگاوبنێین و پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە کاری لەپێشینەمان بێت.

لەبارەی دۆخی ناوخۆی یەکێتی و پەیوەندییەکانی حزبەکە لەگەڵ بەغدا و وڵاتانی دراوسێ سەرۆک بافڵ وتی، “یەکێتی بە ئیرادەیەکی بەهێز و سەربەخۆوە درێژە بە هەمان سیاسەتی هاوسەنگ و حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال دەدات و دەمانەوێت خزمەتی گەلی خۆمان بکەین. بڕواشمان وایە دەتوانین لەگەڵ دۆستەکانمان هەماهەنگیی تەواومان هەبێت و پێکەوە لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاکاندا هەنگاوبنێین، پەیوەندییەکانیشمان لەگەڵ شیعە و کۆماری ئیسلامیی ئێران هەر لەو چوارچێوەیەدایە”.

لە كۆبوونەوەكەدا رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و عیماد ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەكێتی و هیوا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم ئامادەبوون.

بابەتی پێشتر

كۆمسیۆن: تیروپشك بۆ ژمارەی كاندیدان دەكرێت

بابەتی دواتر

رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە هەولێر روویدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی: ئەو پەرژینەی کۆمپانیای نالیا دروستیکردبوو، رێگری لە هاتوچۆی خاوەن زەوییەکان کردبوو

سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر سکاڵای خاوەن زەوییەکانی ناو گوندی ئەڵمانی کە ژمارەیان نزیکەی 80 زەوییە، ئەمرۆ بەشی…
Total
0
Share