ئامارەکان: توانای ژنانی عێراق لە منداڵبووندا کەمبووەتەوە

دەزگای ئاماری statisticی ئەڵمانی کە تایبەتە بە داتاکانی بازاڕ و بەکاربەر، لە رێگەی ئامارێکەوە ئاشکرای کرد کە توانای منداڵبوونی ئافرەتان لە عێراق بەردەوام لە کەمبوونەوەدایە.

بەپێی خشتەیەکی ئاماری دەزگاکە ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ساڵی 2021 کۆی رێژەی منداڵبوون لە عێراقدا نزیکەی 3.5 منداڵ بووە بۆ هەر ئافرەتێک، لەگەڵ ئەوەشدا ساڵی 2021 کەمترین رێژەی منداڵبوون هەبووە لە عێراق لە ماوەی دە ساڵی رابردوودا.

کۆی رێژەی منداڵبوون ئاماژەیە بۆ تێکڕای ژمارەی ئەو منداڵانەی کە ژنێک لە تەمەنی منداڵبووندا (بەگشتی لە نێوان 15 بۆ 44 ساڵیدا) دەتوانێت منداڵی ببێت.

لە خشتەکەدا دەردەکەوێت کە بەرزترین رێژەی منداڵبوون بۆ ئافرەتان لە عێراق لە ماوەی دە ساڵدا لە ساڵی 2011 بووە، کە کۆی ڕێژەی منداڵبوون بۆ ئافرەتان 4.54 منداڵ بووە، هەروەها دەریخستووە کە بە درێژایی ساڵانی دواتر بەردەوام لە دابەزیندابووە، بەو پێیەی لە ساڵی 2012 گەیشتە 4.48 منداڵ بۆ هەر ژنێک و لە ساڵی 2014 تێکڕای 4.28 منداڵ بۆ هەر ژنێک، لە ساڵی 2017 بە 3.73 منداڵ بۆ هەر ژنێک و لە ساڵی 2020 بە 3.55 منداڵ بۆ هەر ژنێک.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی هەولێر دوایین ئاماری رووداوەکەی شەوی رابردووی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم داوایەک سەبارەت بە شەهیدانی کەرکوک لە بەغداد دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share