توێژینەوەیەک: لە جۆری قاوەکەتەوە کەسایەتی خۆت بناسە

رۆژنامەی دەیلی مەیل رایگەیاندووە، لە توێژینەوەیەکدا کە لەسەر ئەو کەسانە ئەنجامدراوە کە خولیایەکی زۆریان بۆ خواردنەوەی قاوە هەیە دەرکەوتووە دەتوانرێت کەسایەتیی مرۆڤ لە رێگەی ئەو جۆرە قاوەیەی کە حەزی لێیەتی بناسرێت.

هاوکات خواردنەوەی قاوە بەشێکی دانەبڕاوە لە ژیانی زۆر کەس و لە توێژینەوەیەکدا کە لەلایەن زنجیرەیەکی بەناوبانگی خواردنی خێرا لە بەریتانیا ئەنجامدراوە و زیاتر لە دوو هەزار کەسی لەخۆگرتووە دەرکەوتووە کە خواردنەوەی قاوە پەیوەندیی بە کەسایەتییەوە هەیە.

لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە کە ئەو کەسانەی حەز بە قاوەیەکی تامدار دەکەن کەسێکی دڵخۆش و سەرگەرمن و ئەو کەسانەشی کە حەزبە قاوەی سارد دەکەن کەسێکن ژیانیان خۆشدەوێت و عاشقن.

هەروەها ئەو کەسانەی حەزیان بە دەبڵ ئێسپرێسۆیە ئەوا ئارەزووی گەشتکردن و خوێندنەوە دەکەن، سەبارەت بە خۆشەویستانی ئیسپرێسۆ بە ئەگەرێکی زۆرەوە بڕوانامەیەکیان هەیە و خۆشەویستانی کاپوچینۆیش لە ژیان رازین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆمیكرۆن ڕێوڕه‌سمى خه‌ڵاتى “گرامى”ی دواخست

له‌ ئه‌مریكا، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ى گۆڕاوى ئۆمیكرۆنه‌وه،‌ به‌ڕێوه‌چوونى ڕێوڕه‌سمى ‏دابه‌شكردنى خه‌ڵاته‌كانى “گرامى” بۆ میوزیك دواخرا و “فێستیڤاڵى فیلمی سەنداس”یش…
زیاتر ببینە

زانایانی کەشوهەوا: هەردوو دوورگەی ماڵدیڤ و کیریباتی مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە

زانایانی کەشوهەوا هۆشداری دەدەن لەوەی کە دوورگەکانی کیریباتی و ماڵدیڤ بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە، مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە. ئەلێکسی کۆکۆرین،…
Total
0
Share