دژەتیرۆر تیرۆریستێك لە كەركوك دەستگیردەكات

هێزەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر بە هاوبەشیی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایشی كەركوك تیرۆریستێكی داواكراوی سەر بە رێكخراوی تیرۆریستیی داعش دەستگیردەكەن.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، هێزەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بە هاوبەشیی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایشی كەركوك، هێزی هێرشبەری سەر بە پۆلیسی كەركوك، لیوای مغاویری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك، توانیان تیرۆریستێكی داواكراوی سەر بە رێكخراوی تیرۆریستیی داعش دەستگیربكەن.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دەستگیركراوەكە بە ماددەی چواری تیرۆر لە دادگاكانی عێراق داواكرابووە و دوای دەستگیركردنی ڕادەستی یاسا كرا بە مەبەستی سزادانی

بابەتی پێشتر

مامەڵەكارێكی دراوی ساختە دەستگیركرا

بابەتی دواتر

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: لە نزیكەوە چاودێریی ئاڵۆزییەكانی كەركوك دەكەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share