حکومەتی عێراق رەزامەندی لەسەر کردنەوەی دەروازەیەک دەربڕی

حکومەتی عێراق رەزامەندی لەسەر کردنەوەی دەروازەی سازان کە هەردوو پارێزگای هەڵەبجە و کرماشان بەیەکەوە دەبەستێتەوە دەربڕی.

بەپێی نووسراوێکی فەرماندەیی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور، محه‌مه‌د شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ره‌زامه‌ندی نیشانداوە بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنووریی سازان له‌ نێوان پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و پارێزگای كرماشان له‌ وڵاتی ئێران.

ده‌روازه‌ی سازان‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه‌ بۆ جووڵه‌ی بازرگانی له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ له‌گه‌ڵ ئێران، چه‌ندین هه‌لیكار بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ دەڕەخسێنێت.

ده‌روازه‌ی سنووریی سازان ده‌بێته‌ هه‌شته‌م ده‌روازه‌ی سنووریی نێوان هه‌رێمی كوردستان – عێراق و ئێران.

 

بابەتی پێشتر

لە تەقینەوەی کانە خەڵوزێکدا شەش کرێکار گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

نرخی دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share