لە سلێمانی پێنج تۆمەتبار دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی پێنج تۆمەتباری راگەیاند کە چەندین تاوانی دزیکردنیان ئەنجامدابوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتییه‌ك سكاڵای‌ یاسایی تۆماركرد كه‌ بڕێكی‌ زۆر كێبڵی‌ لێدزرابوو، ھێزەکانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه ‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباران دەستپێكردوو دوای‌ وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر توانرا لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ رزگاری‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانه‌وه‌ پێنج تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێن كه‌ له‌شێوه‌ی‌ بانددا له‌ناو شاری‌ سلێمانی‌ چه‌ندین تاوانی‌ دزیكردنیان ئه‌نجامداوه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، له ‌ئێستادا هه‌ریه‌ك له ‌تۆمه‌تباران (ك، ع، ر له‌دایكبووی‌ 1993 – ر، م، ر له‌دایكبووی‌ 2000 – ب، م، ح له‌دایكبووی‌ 1993 – ئـ، ج، ص له‌دایكبووی‌ 1996 – ب، ح، م له‌دایكبووی‌ 1970) به‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 443 له ‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ راگیراون ‌و دانیان بەوەدا ناوە  33 تاوانی‌ دزینی‌ كێبڵی‌ كاره‌باییان ئەنجامداوە و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش لەگەڵیاندا به‌رده‌وامه‌.

بابەتی پێشتر

خۆراک دەدەیت بە گرێ شێرپەنجەییەکان.. دووربکەوەرەوە لە تەواوکەری ڤیتامین C

بابەتی دواتر

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرهەمە نەوتییەکانی سلێمانی بڵاویکردەوە، سبەینێ دابەشکردنی بەرمیلی نەوتی ژمارە سێ دەستپێدەکات. بەڕێوەبەرایەتیی بەرهەمە نەوتییەکانی سلێمانی بڵاویکردەوە، پاش…
Total
0
Share