مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: حاجی ئاسۆ بە ناحەق شەهیدکرا

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، “لە دڵەوە نیگەران و غەمباربووین بە مـ.ـەرگی تەمومژاویی پێشمەرگەی کوردستان کاک حاجی ئاسۆ کە لە ڕووداوێکی تەمومژاویدا لە زیندانەکانی هەولێر بە ناحەق شـ.ـەهیدکرا.”

دەشڵێت، “ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خێزان و بنەماڵە سەربەرزەکەیان دەکەین و هاوبەشی ماتەمیانین.”

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات بە جدی لەسەر ئەم ڕووداوە بێنە سەرهێڵ و لێکۆڵینەوەی ورد بکەن، “چونکە ژیان و پێگەی پێشمەرگە زۆر لەوە گەورەترە کە بەناوی جیاجیاوە تۆمەتی بۆ دروستبکرێت و شـ.ـەهید بکرێت.”

هەروەها ئاماژە بەوەشدەدات، “پێشمەرگە ڕەمزی فیداکاری و مانەوەی گەلەکەمانە و شایستەی ژیانێکی شەرەفمەندانەن، نەک بخرێنە زیندانەوە و بە ناحەق شـ.ـەهیدبکرێن.”

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە کۆتای پەیامەکەیدا دەڵێت، “خوای گەورە گیانی شـ.ـەهیدی غەدرلێکراو بە بەهەشتی بەرینی شادبکات، ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسێک: لە ڕۆژی پێنجشەممەوە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین ڕوو لە ناوچەکانمان دەکات

شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی پێنجشەممە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین ڕوو دەکاتە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان. پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای…
Total
0
Share