گەشتكردن لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ لوبنان قەدەغەكرا

هاتنی کەسانی بیانی-ش لە وڵاتانی لوبنانەوە قەدەغەیە

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، گەشتکردنی هاوڵاتیانی عێراق لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمەوە بۆ وڵاتی لوبنان و هاتنی كەسانی بیانیش لەو وڵاتەوە قەدەغەیە.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا کە ئەمڕۆ شەممە 26ی كانونی یەكەم بڵاویكردوەتەوە بڕیاریدا بە قەدەغەكردنی گەشتکردنی هاوڵاتیانی عێراق لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ وڵاتی لوبنان.

لە بڕگەیەكی دیكەشیدا هاتووە، “قەدەغەکردنی هاتنی کەسانی بیانی لە وڵاتانی لوبنان کە لەدوای 2020/12/15 لەو وڵاتە بوون. جگە لە ئاژانس و ڕێکخراوەکانی UN و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و هاوپەیمانان و دیپلۆماتکاران و شاندە فەرمییەکان كە ڕێگە پێدراوە بەپێی ڕێنماییە تەندروستییەکان”.

وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریشیداوە، ئەو هاوڵاتیانەی لە وڵاتی لوبنان دەگەڕێنەوە بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی کەرەنتین دەکرێن.

بڕیارەكە لە ئەمڕۆوە جێبەجێدەكرێت و تا 15ی كانونی دووەمی داهاتوو بەردەوام دەبێت و كاری پێدەكرێت.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. دوو تۆمەتبار بە بڕێک مادەی ھۆشبەرەوە دەستگیرکران

بابەتی دواتر

تارماییەکەى شازادەى جێنشین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share