سلێمانی.. دوو تۆمەتبار بە بڕێک مادەی ھۆشبەرەوە دەستگیرکران

پۆلیس لەنێو بازاڕی سلێمانی دوو كەسی بە بڕێك مادەی هۆشبەوە دەستگیركردووە، كە “بە نیازبوون مادەكە ساغ بكەنەوە”.

لە ڕاگەیەندراوێكدا پۆلیسی سلێمانی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 26ی كانونی یەكەم ئاشكرایكردووە، “مەفرەزەکانی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی-بنکەی پۆلیسی سەرا، دوو تۆمەتباریان لەناو بازاڕی شاری سلێمانی بە بڕێک مادەی ھۆشبەرەوە دەستگیرکرد”.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستوەتەڕوو، “پاش کۆکردنەوەی زانیاریی ورد لەسەر دوو تۆمەتبارەكە کە مادەی ھۆشبەریان پێیە و بەنیازن لەناو بازاڕی شاری سلێمانیدا ساغی بکەنەوە، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەرا توانیان ھەردوو تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن”.

ئاماژە بەوەشكراوە، “لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا، دەستگیرا بەسەر بڕێک مادەی ھۆشبەر و دوو چەک لە جۆری کڵاشینکۆف و دەمانچە و شمشێرێک و چەند چەقۆ و کەلوپەلێکی دیکەدا”.

“لە ئێستادا ھەردوو تۆمەتبارەكە كە لەدایكبووی ساڵەكانی 1986 و 1997ن، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 14ی مادەھۆشبەرەکان ڕاگیراون”، وەك پۆلیس ئاماژەی پێكردووە.

بابەتی پێشتر

ئەو هاوڵاتییانەی لە ئێران-ن دەتوانن بگەڕێنەوە هەرێم

بابەتی دواتر

گەشتكردن لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ لوبنان قەدەغەكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share