ئاسۆ مامەند: زۆر هەوڵماندا كێشەی بارەگایەك نەبێتە هۆی داخستنی رێگەی هاوڵاتییان

ئاسۆ مامەند، كارگێری مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، “لە یەكەمین رۆژی داخستنی رێگای كەركوك – هەولێر زۆر هەوڵماندا كێشەی بارەگایەك نەبێتە هۆی داخستنی رێگەی هاوڵاتییان”.

راشیگەیاند، پێمانووایە ئەمەی دەكرێت جۆرێك لە پیلانە و پێشتر خەڵكی كەركوكمان لە مەترسییەكان ئاگاداركردووەتەوە و لە رێگای خالید شوانییەوە حكومەتی عێراقمان ئاگاداركردووەتەوە ناكرێت دۆخەكە بەم شێوەیە بەردەوامبێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پارتی زۆرینەی لق و بارەگاكانیان وەرگرتووەتەوە بۆ یەك بارەگا دۆخی كەركوكیان ئاڵۆزكردووە و بۆیە داوا لە هاوڵاتییانی شارەكە دەكەین ئارام بگرن.

جەختیكردەوە، رێگای كەركوك – هەولێر نەكرێتەوە هەڵوێستی توندمان دەبێت و ئێمە پێشتر داوای یەكڕیزییمان كردووە و لایەنە عەرەبییەكان ئەو دۆخەی ئێستا وەك بانگەشەی هەڵبژاردن بەكاردەهێنن.

بابەتی پێشتر

کۆنگرەى ئەنچیلۆتی دواى بردنەوەیان لە خیتافی

بابەتی دواتر

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی لەبارەی دۆخی كەركوكەوە بڵاوكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share