سودانی راگەیەندراوێكی لەبارەی دۆخی كەركوكەوە بڵاوكردەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەبارەی دۆخی كەركوكەوە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و داوا لە هێز و لایەنە سیاسییەكان دەكات رۆڵیان هەبێت لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی شاری كەركوكدا .

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ھێزە ئەمنییەكانی كەركوكی راسپارد رۆڵیان هەبێت لە دابینكردنی ئاسایش و سەقامگیری شارەكە و ھەر كەسێك چەكی هەڵگرت هێزە ئەمنییەكان دەستگیری بكەن.

سەرۆك وەزیرانی عێراق داواشی لە ھێزە ئەمنییەكان كرد، قەدەغەی هاتوچۆ لە كەركوك جێبەجێبكەن و ئەو ناوچانە بپشكنن كە گرژییان تێدایە، هەروەها داوای لە ھەموو هێزە سیاسییەكان كرد، رۆڵیان ھەبێت لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی شاری كەركوكدا.

بابەتی پێشتر

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لەبارەی دۆخی کەرکوکەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكان راگەیەندراوێكی بەپەلە لەبارەی دۆخی كەركوكەوە بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share