خۆپیشاندانەكەی كەركوك گیانلەدەستدان و برینداری لێكەوتەوە و قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندرا

خۆپیشاندانەكەی ئێوارەی ئەمڕۆی كەركوك گرژی و ئاڵۆزی لێكەوتەوە و گەنجێكی كورد بە تەقەی هێزە ئەمنیەكان گیانیلەدەستدا و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون و قەدەغەی هاتوچۆش راگەیەندرا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە كەركوك گواستییەوە، لە خۆپیشاندانەكەی ئێوارەی ئەمڕۆی شاری كەركوكدا گرژی و ئاڵۆزی لێكەوتەوە و داوای كردنەوەی رێگای سەرەكی كەركوك – هەولێر دەكرێت لە كاتێكدا ماوەی زیاتر لە هەفتەیەكە لەلایەن ژمارەیەك لە هاوڵاتییانی عەرەبەوە رێگاكە داخراوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان ئەو كەسەی گیانیلەدەستدا پێشمەرگە بووە لە فەوجی دووی هێزەكانی 70ی پێشمەرگە و پێنج هاوڵاتيی كورد لە گرژییەكانی ئێوارەی ئەمڕۆدا برینداربوون و تاكاتێكی نادیار قەدەغەی هاتوچۆ لەناو شاری كەركوك راگەیەندرا.

هاوكات پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، “پارتی و چەند لایەنێكی شۆڤێنی گرفت بۆ هاوڵاتییان دروستدەكەن و دەشڵێت، “پارتی ھەوڵدەدات كێشەكان هەناردەی كەركوك بكات كە بە داخەوە ماوەی چەند رۆژێكە، بەمەبەست و سیناریۆی جۆراوجۆر، پارتی و چەند لایەنێكی شۆڤێنی كەركوك، كێشە و گرفت بۆ ھاوڵاتییانی كەركوك دروستدەكەن”.

هەر لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، ئێمە وێرای ئەوەی لەگەڵ داخستنی رێگای سەرەكیی كەركوك-ھەولێر نین، لە رێگای كەناڵە سیاسی و دیپلۆماسییە جیاوازەكانەوە، ھەوڵی جدیمان داوە و سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراقمان لێئاگاداركردووەتەوە، بۆ كردنەوەی ئەو رێگایە، چارەسەركردنی كێشەكان بە دیالۆگ و لێكتێگەیشتن، بەشێوەیەك لە خزمەتی ھاوڵاتییانی كەركوك بێت.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی چارەنووسی خانووە بێتاپۆكان یەكلادەكاتەوە

بابەتی دواتر

بیلینگهام سێ خاڵی تری بۆ ڕیاڵ بەدەستهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چارەسەری كێشەی مووچە راگەیەندرا

بریكاری وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت بۆ مووچەی مانگی حەوت ئەگەر كێشەی گەورەتر لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران دروستنەبێت بەغداد…
Total
0
Share