وەزارەتی بەرگریی توركیا: 22 شوێنمان لە قەندیل و ئاسۆس بۆردومان كرد

وەزارەتی بەرگریی توركیا رایدەگەیەنێت، لە ئۆپەراسیۆنێكی ئاسمانیدا بەرەبەیانیی ئەمڕۆ 22 شوێنمان لە چیاكانی قەندیل و ئاسۆس لە هەرێمی كوردستان بۆردومان كرد.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی بەرگریی توركیا كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، كە تێیدا باس هێرشەكانی شەوی رابردوو و بەرەبەیانیی ئەمڕۆی سوپای توركیا بۆ ژمارەیەك ناوچەی هەرێمی كوردستان دەكات و دەڵێت، “كاتژمێر 12:30ـی بەرەبەیانیی ئەمرۆ لە ئۆپەراسیۆنێكی ئاسمانیدا هێزەكانمان چەند ناوچە و شوێنێكیان لە چیای قەندیل و ئاسۆس لە هەرێمی كوردستان بۆردومانكرد.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەو شوێنانەی كراونەتە ئامانج پێشتر بە وردی دەستنیشانكراون كە بریتین لە 16 ئەشكەوت، چوار حەشارگە و دوو كۆگە، سەرجەمیان كراونەتە ئامانج.

بابەتی پێشتر

دوایین زانیاری لەبارەی ناردنی مووچە لە بەغدادەوە ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

ئێران سێ ملیۆن زیارەتکارمان چوونەتە عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share