فازڵ نەبی: یاسای بودجە وەك خۆی جێبەجێبكرێت 100 ملیار دینار بۆ هەرێم نامێنێتەوە

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، پێشتر چەندینجار هۆشداریمان بە شاندی دانوستانكار- دا كە ئاگاداری بڕگە و ماددەكانی پڕۆژەیاسای بودجە بن دەشڵێت، “ئێستا ئەگەر یاسای بودجە لەسەر هەرێمی كوردستان جێبەجێبكەن لە پشكی مانگانە کە بۆی تەرخانكراوە 100 ملیار دینارمان بۆ نامێنێتەوە.

د. فازڵ نەبی، بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئێستا كە یاسای بودجە دەركراوە هیچ رێگایەك بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەبەردەم هەرێم نەماوە و دەتوانرێت رێككەوتنێكی سیاسی بكرێت كە چەند بڕگە و ماددەیەكی یاساكە لە بەرژەوەندیی كورد چاوپۆشی تێدا بكرێت و پێشتر ئێمەش لە بەغداد بووین هەمان میكانیزمان پەیڕەوكردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئێستا كە یاسای بودجە دەرچووێندراوە ئەگەر وەك خۆی لەسەر هەرێم جێبەجێبكرێت مانگانە لە پشكی هەرێمی كوردستان 100 ملیار دینارمان بۆ نامێنێتەوە و وتیشی، “هەفتەی رابردوو لەگەڵ چەند بەرپرسێكی عێراق قسەم كردووە هەمان بۆچوونیان هەبووە و پێویستە ئێستا رێككەوتنێكی سیاسی بكرێت بەدەر لە یاسای بودجە كە تێیدا هاوڵاتییان و مووچەخۆرانی هەرێم زیاتر زەرەرمەندنەبن.

بابەتی پێشتر

هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی ماسی ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

ئەو تۆمەتبارەی تەقەی بەسەر هاوڵاتییەكدا كردبوو دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share