ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاریدا مانەوەی هێزە ئاشتیپارێزەکان لە وڵاتی لوبنان بۆ ساڵێكی دیکە درێژبکاتەوە.
بەپێی میدیاکانی لوبنان، ئەنجومەنی ئاسایش پرسی مانەوەی هێزی ئاشتیپارێزی لە لوبنان کردووەتە دەنگدانەوە و دەنگی پێویستی هێناوە.
بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایش پاش ئەوە هات فەرەنسا و ئەمریکا گەیشتن بە رەشنووسێک سەبارەت بە جوڵەی هێزی دەریایی نەتەوە یەکگرتووەکان.