وەزارەتی خوێندنی باڵا ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕی بۆ دەرچووانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی ئامادەکردووە و رەوانەی وەزارەتی پەروەردەی کرد.
وەزارەتی خوێندنی باڵای و توێژینەوەی زانستی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “دواى هەوڵەکانى وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتى گشتىی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون و ناوەندى وەرگرتن بە هاوکارى بەڕێوەبەرایەتىی ئەزمونەکانى سەر بە وەزارەتى پەروەردە، ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسوۆرد) بۆ سەرجەم دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى ئامادەکراو لەلایەن وەزارەتى پەروەردە ئاڕاستەى قوتابخانەکان کراوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “دەرچووانى پۆلی دوانزەى ئامادەیى دەتوانن لەمڕۆوە سەردانى خوێندنگاکانیان بکەن بۆ وهرگرتنهوهی ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسوۆرد)”.
هەر لە راگەیەندراوەکەی خوێندنی باڵادا باسلەوەکراوە، “پێویستە خوێندکاران بەباشى پاسۆرد و یوزەرنەیمەکانیان بپارێزن، چونکە دواتر لە ڕێگەى ئهو (پاسۆرد و یوزەرنەیمە) دەتوانن (زانکۆلاین) پڕبکەنەوە”.