سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، سەوزكردنی پارك و باخچەكانی شار بەردەوامە نافوورەكانی بازنەیی مەلیك مەحمود چاكدەكرێن.
بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بلواری بازنەیی مەلیك مەحمود لە لایەن سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانییەوە كاری بژاركردن و هەڵپاچین و ئاودێریكردن و چاككردنی نافورەكانی بۆ دەكرێت.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سەوزكردنی پارك و باخچەكانی شار لەلایەن سەرۆكایەتیی شارەوانییەوە بەردەوامە.