بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی ھەرێم رایدەگەیەنێت، هەوڵدەدرێت گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان توركیا و سلێمانی دەستپێبكاتەوە.
سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی ھەرێم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە میانی سەردانەكەی هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا بۆ ھەرێمی كوردستان باس لەو كێشەیە كراوە هەمووان نیگەرانین لە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان فڕۆكەخانەی سلێمانی – توركیا.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ھەوڵەكان بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان سلێمانی و توركیا بەردەوامە.