سەرۆکی فایزەر ماوەی کۆتاییهاتنی کۆرۆنا و سەلامەتیی ڤاکسینەکانی منداڵان ئاشکرادەکات

سەرۆکی کۆمپانیای فایزەری بواری دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان پێشبینییەکانی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و کاریگەری و سەلامەتی ڤاکسینی دژی ڤایرۆسەکە بۆ منداڵان ئاشکراکردووە.

ئەلبێرت بۆرلا سەرۆکی کۆمپانیای فایزەر بەکەناڵی BFMی فەرەنسیی ڕاگەیاندووە، ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ماوەی ساڵانێکی درێژ بەردەوام دەبێت لەبڵاوبوونەوە و بەچەند ساڵێکی کەمی داهاتوو کۆتایی نایەت.

سەرۆکی فایزەر جەختیکردووەتەوە کە ئەم شەپۆلەی ئێستا هەیە کۆتا شەپۆلی کۆرۆنا دەبێت کە پێویستی بە قەدەغەی هاتوچۆ و ڕێکاری توند دەبێت.

ئەوەشی پەیوەستە بە سەلامەتیی ڤاکسینەکانی منداڵان و کاریگەرییەکانی بۆرلا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی وتووە، “ڤاکسینەکانی منداڵان سەلامەت و کاریگەرن”.

ئەمە لەکاتێکدایە لەهەفتەی ڕابردوودا ئەلبێرت بۆرلا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی وتبوو، سەرقاڵی بەرهەمهێنانی ڤاکسینێکن دژی ئۆمیکرۆن و لە مانگی ئازاری داهاتوودا بەردەست دەبێت.

هەروەها بۆرلا ڕایگەیاند، کە ڤاکسینە بەردەستەکانی ئێستا دەتوانن کۆتایی بە کۆرۆنا بهێنن بەمەرجێک ساڵانە لەلایەن خەڵکەوە ڤاکسین وەربگیرێت جگە لەو کەسانەی کە مەترسیی زیاتری تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە لەسەرە و پێویستە لەماوەی زووتردا کە کەمتربێت لە ساڵێک ڤاکسین بەشێوەی خولی تەواوکار وەربگرن.

بابەتی پێشتر

پەیامی قائانی بۆ سەدر و چێوەی هەماهەنگی ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

هەڕەشەی ڕاگرتنی مووچەی پێشمەرگە دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share