زانست: کێشە و سەختییەکان کارەکانی مێشک بۆ هەمیشە دەگۆڕن

زانایانی بواری مێشک و دەمار باس لەوە دەکەن کە ئەو کێشە و سەختییانەی رووبەڕووی مرۆڤ دەبنەوە، کار و ئەرکی مێشک لە بنەڕەتەوە دەگۆڕن و گۆڕانەکەش هەمیشەییە.

گۆڤاری Nature Neuroscience بڵاویکردووەتەوە، شیکارییان بۆ ژیانی 169 کەس کردووە کە بەشداربوون لە توێژینەوەکەدا و تەمەنی بەشداربووەکان 25 ساڵ بووە.

زانایان تیشکیان خستووەتەسەر کاریگەریی پاڵنەرە نەرێنییەکان لەسەر گەشەی مێشک و کۆئەندامی دەمار، وەک، جگەرەکێشانی دایک لەکاتی دووگیانیدا، کێشە و سەختییە دەروونییەکان لەو ماوەیەدا، ناڕەحەتییەکانی کاتی لەدایکبوون، تووشبوون بە هەر رووداوێکی شۆکهێنەر و سەخت.

توێژەران یەکەم پشکنینیان بۆ بەشداربووەکان کرد لەکاتێکدا تەمەنیان 25 ساڵ بوو، دواتر لە تەمەنی 33 ساڵیدا هەمان پشکنینیان بۆ کردنەوە، ئەنجامەکەی دەرکەوت کە گۆڕانکاری لە شێوە و دوورییەکانی مێشکیاندا هەیە، ئەوەش کاریگەریی هۆکارەکانی دەرخست لەسەر تێکچوون و زیانگەیاندن بە مێشک.

زانایان دەڵێن، دەکرێت لەکاتی تووشبوون بەو سەختییانە لەکاتێکی سەرەتا و زوودا چارەسەری بکرێت و نەبێتەهۆی گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە مێشکدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زیری ته‌ندروستی: له‌ تەمەنی 12 ساڵی بەسەرەوە ڤاکسینیان پێدەدرێت

سامان به‌رزنجى وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هاوڵاتییان له‌ تەمەنی 12 ساڵی بەسەرەوە ڤاکسینیان پێدەدرێت، ده‌شڵێت، بڕیاری وەزارەتمان بۆ…
Total
0
Share