کەریم عەلی: ئەو دادوەرەی فەرمانی دەستگیرکردنمی دەرکردووە برای سەرپەرشتیاری دەروازەی پەروێزخانە

کەریم عەلی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، تانە لە بڕیاری دەستگیرکردنی لە دادگای تایبەتمەند دەدات بەهۆی ئەوەی بڕیاری دەستگیرکردنەکەی لەلایەن برای سەرپەرشتیاری دەروازەی پەروێزخانەوە دەرکراوە.

کەریم عەلی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “بڕیاری دەستگیرکردنمان بەهۆی ئەوەیە بەرگری لە مافی خەڵكی دەکەین، بەڵام من ناچمە بەردەم دادوەر تا لە دادگای تایبەتمەند تانە لە بڕیارەکە دەدەم، دواتر بە هەموو شێوەیەک ئامادەم بچمە بەردەم دادوەر”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو دادوەرەی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکردووم برای سەرپەرشتیاریی دەروازەی پەروێزخانە هەفتەی رابردووش رایگەیاندبوو کە سکاڵا تۆماردەکەن، واتە بە ئاماژەی ئەوان سکاڵا تۆمارکراوە، دوای ئەوەش ئەو ماددەی بەهۆیەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ من پێدەرکراوە، دەبوو لەلایەن پۆلیسەوە بوایە نەک ئاسایش، جگە لەوەش من لە ناحیەی رزگاری قسەم کردووە، بەڵام لە ئاسایشی کەلار داوام لەسەر تۆمارکراوە نازانم چ پەیوەندییەکی بەو شوێنەوە هەیە”.

کەریم عەلی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر سکاڵایەکی وەزارەتی دارایی بەپێی ماددەی دووی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە دوو یاریزانی نوێ دەکڕێت

بابەتی دواتر

تەندروستیی گەرمیان هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share