روانگەی ژینگەیی: بومەلەرزە هەڕەشە لە چوار ناوچەی هەرێمی کوردستان دەکات

روانگەی عێراقی سەوز، کە تایبەتە بە کاروباری ژینگەیی روونیکردەوە، چوار ناوچەی عێراق مەترسیی بومەلەرزەیان لەسەرە و بەشێکیشی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستانە.

روانگەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، عێراق دابەشبووە بەسەر چوار ناوچە لەچێوەی پشتێنەکانی بومەلەرزە، کە مەترسیدارترینیان سنوورەکانی ئێرانن، ناوچەکانی هەڵەبجە و گەرمیان دەگرێتەوە.

رایگەیاندووە، عێراقیش وەک وڵاتانی جیهان بومەلەرزە و پاشلەرزەکانی تێدا روودەدات، بەپێی روانگەی عێراقی سەوز، عێراق بەسەر چوار ناوچەی مەترسیداردا دابەشدەبێت بۆ بومەلەرزە کە مەترسیدارترینیان لە هەڵەبجەوە دەستپێدەکات تا کەلار، کفری و خانەقین.

روانگەی ژینگەیی رایگەیاندووە، دووەم ناوچەی مەترسیدار لە باکووری شاری میسانە.

هەر بەپێی ئەو هەڵسەنگاندنە، باکووری هەرێمی کوردستان و پارێزگای واست و لە پلەی سێیەم دێت و کەمتر بومەلەرزەی تێدا هەیە بەراورد بە ناوچەکانی یەکەم و دووەم.

هۆشداریشی دا کە “بەغداد و پارێزگاکانی ڕۆژئاوا، ناوەڕاست و باشووری فورات، لە پلەی چوارەمدا دێن لە رووی مەترسیی بومەلەرزەوە.

بابەتی پێشتر

ڤینیسیۆس لە چەند یاریی بێبەش دەبێت؟

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە دوو یاریزانی نوێ دەکڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share