راپرسییەک: 64% ی هاوڵاتییانی عێراق بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا دەکەن

بنکەی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە رێگەی راپرسییەکەوە ئاشکرایدەکات، رێژەی بەشداریکردنی هاوڵاتییانی عێراق لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە 64% دەبێت.

بنکەی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ راپرسییەکی لە 15 پارێزگای عێراق ئەنجامداوە کە تێیدا رای دوو هەزار و 500 دەنگدەری وەرگرتووە، لەو رێژەیە 64% یان ئامادەییان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەربڕیوە کە بڕیارە لە 18 ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ ئەنجامبدرێت.

هەر بەپێی ئەنجامی راپرسییەکە، ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییانی عێراق لە حزبە سیاسییەکان رازی نین دەیانەوێت لە هەڵبژاردنەکاندا تۆڵەیان لێبکەنەوە، لە بەرامبەردا حزبەکان لە ئێستاوە بە جۆرێک لە جۆرەکان دەستیان بە کۆکردنەوەی دەنگی دەنگدەران کردووە، هەوڵیانداوە ئەو کاندیدانە دەستنیشانبکەن کە لەناو خەڵکدا قبوڵکراون و بە کەسانی دەستپاک و ویستراو ناسراون.

 

بابەتی پێشتر

لەدوای وێنە بەناوبانگەكەیەوە ترەمپ ملیۆنان دۆلاری كۆكردووەتەوە

بابەتی دواتر

لە سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە لە دادگای رەواندزەوە داواکرابوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی گەیشتە واشنتن

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە واشنتنی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بڕیارە لەگەڵ…
Total
0
Share