لە رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای خورماتوو – كفری نزیك ناحیەی سلێمان بەگ دوو كەس گیانیان لەدەستدا و 5 كەسی دیكەش برینداربوون.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە سنوورەكە گواستییەوە، كەمێك پێش ئێستا لە ئاكامی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری هۆندا و دۆج دوو كەس گیانیان لەدەستدا 5 كەسی دیكەش برینداربوون.
راشیگەیاند، رووداوەكە بەهۆی تیژرەویيەوە بووە و بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو كراون.