بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی كەسێكی بە تۆمەتی هێنانی دەرمانی نەخۆشیی شەكرە بە قاچاخ دەستگیركرد.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەتۆمەتی هێنانی دەرمانی نەخۆشیی شەكرە بە قاچاخ، تۆمەتبارێك لەلایەن بنكەی پۆلیسی حەساری سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادقەوە دەستگیركرا.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست بەشی پۆلیسی سەیدسادق لە بارەی كەسێكەوە كەگوماندەكرێت دەرمانی قاچاخی پێبێت، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر بڕێك دەرمانی نەخۆشیی شەكرە كە تۆمەتبار بە قاچاخ و بەمەبەستی ساغكردنەوەی هێنابووی.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە ئێستادا تۆمەتبار (س، م، م ) لەدایكبووی 1989 بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 194 لە یاسای گومرگ راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.