رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای ئازادكردنی شێروان شێروانی و گوهدار زێباری دەكات

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی “ئەمنستی ئینتەرناشناڵ” داوای ئازادكردنی بەپەلەی شێروان شێروانی و گوهدار زێباری دەكات كە بەهۆی كردنەوەی دۆسیەی دیكەوە ماوەی زیندانیكردنیان درێژكراوەتەوە.

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە داواكارییەكی بەپەلەدا كە ئاراستەی رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستانی كردووە بە ناوی رێوشوێنی بەپەلە، داوادەكات گوهدار زێباری و شێروان شێروانی ئازادبكرێن، كە لە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی 2020ەوە دەستگیركراون.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی ئازادكردنی ئەو دوو رۆژنامەنووسەی بادینان، تۆمەت و سكاڵای دیكەیان ئاڕاستەكراوە كە ساختەن و بەهۆیەوە لە زیندان ماونەتەوە.

ئەو داواكاریەی رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەكاتێكدا كە بڕیاربوو رۆژی 16 ی ئەم مانگە گوھدار زێباری لە دوای نزیكەی سێ ساڵ و دوای تەواوكردنی ماوەی زیندانییەكەی ئازادبكرێت، بەڵام ئازادنەكرا،شیروان شیروانیش بڕیاربوو لە رۆژی 9ی ئەیلول ئازادبكرێت، بەڵام لە رۆژی 20 ی تەمموزی رابردوو دادگای ھەولێر لەسەر دۆسیەكی نوێ، سزای چوار ساڵ زیندانی دیكەی بەسەردا سەپاند.

بابەتی پێشتر

لیژنەی پاڵپشتیی رۆژنامەنووسان ئیدانەی دەستگیركردنی پەیامنێرەكەی تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر دەكات

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە پۆلیسی سلێمانییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share