ترەمپ سعودییەی وەک هاوپەیمانێکی سەرەکیی ناتۆ ناساند

دۆناڵد ترەمپ، پەیوەندییەکانی لەگەڵ سعودییە هێندەی دیکە بردەپێشەوە و وەک هاوپەیمانێکی سەرەکیی رێکخراوی ناتۆ ناساندی.

کەناڵی CBSی ئەمریکی بڵاویکردەوە، پاش رازیبوونی ئەمریکا بە فرۆشتنی فڕۆکەی F-35 بە سعودییە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، سعودییەی وەک هاوپەیمانێکی سەرەکیی رێکخراوی ناتۆ ناساند، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ کردنەوەی دەرگایەکی نوێ بە رووی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و سعودییە، تاوەکو زیاتر پەرە بە پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوانیان بدەن.

لای خۆیشییەوە دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی و بە ئامادەبوونی محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودییە رایگەیاند، “دڵخۆشم بە ناساندنی سعودییە وەک هاوپەیمانێکی سەرەکی ناتۆ، کە هەماهەنگییە سەربازییەکانمان لەگەڵ سعودییە دەبەینە قۆناغێکی دیکە، کە ئەمە بۆ ئەوان زۆر گرنگە”.

شایەنی باسە، بوون بە هاوپەیمانی سەرەکیی ناتۆ، ئەو دەستکەوتە بەو وڵاتە دەدات کە کۆمەڵێک دەستکەوتی بەرگریی و سەربازیی بەدەستبهێنێت، ئێستا، سعودییە دەتوانێت لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بەشداری پڕۆگرامەکانی گەشەپێدان و لێکۆڵینەوە بکات.

جیا لە سعودییە ناتۆ 20 هاوپەیمانی دیکەی هەیە، گرنگترینیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بریتین لە، ئیـ.ـسرائیل، قەتەر، کوەیت، بەحرەین، میسر، تونس و ئوردن.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share