باندێك بەتۆمەتی مامەڵەكردن بە پارچەی شوێنەوار دەستگیركرا

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری باندێك رادەگەیەنێت كە مامەڵەیان بە پارچەکانی شوێنەوارەوە کردووە.

دەزگای ئاسایش رایگەیاند، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین بە پشتبەستن بە بەدەستهێنانی زانیاری و بەدواداچوون، بە بڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایش لە رۆژی 17ی ئاب چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هەستاون بە مامەڵەکردن بە چەندین (سکە)ی قەبارە جیاواز و (دوو پەیکەر)ی هونەریی مێژووییش دەستیان بەسەرداگیرا.

تۆمەتباران لە ڕەگەزی (نێر)ن، دانیشتوی سنووری ئیدارەی راپەڕینن، وەك ئەوەی دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاشكرایكردووە و دەشڵێت، لەئێستادا بە ماددەی 24 لە یاسای ژمارە 5ی ساڵی 2021ی شوێنەوار راگیراون و، لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

دژەتیرۆر و دژەتیرۆری عێراق لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشدا تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد

بابەتی دواتر

كۆمسیۆن هەنگاوی كردەیی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نەناوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share