ئەو پارەیەی بەسەر رۆژنامەنووسانی عێراقدا دابەشدەکرێت هەرێم ناگرێتەوە

جێگری نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان رایگەیاند، ئەو بڕە پارەیەی وەزارەتی رۆشنبیری عێراق بەسەر نووسەران و رۆژنامەنووسان دابەشی دەکات هەرێم ناگرێتەوە.

بژار حەکیم جێگری نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەو بڕە پارەیەی کە باسدەکرێت وەزارەتی رۆشنبیری وەک مینحە بەسەر رۆژنامەنووسان و نووسەران و هونەرمەنداندا دابەشیدەکات، رۆژنامەنووسانی هەرێم ناگرێتەوە، چونکە ئەو مینحەیە بۆ ئەوانەیە کە ئەندامن لە سەندیکای رۆژنامەنووسانی عێراق، ئێمە سەندیکایەکی جیاوازین لەوان”.

سەبارەت بە دەنگۆی پێدانی ئۆتۆمبێل بە شێوەی قیست بە رۆژنامەنووسان بەپێی گرێبەستێک لەگەڵ یەکێک لە کۆمپانیاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ئاماژەی بەوەکرد، “هەتا ئێستا هیچ شتێکی لەو شێوەیە نییە و ئێمە ئاگاداری نین”.

بڕیاربوو لە رێکەوتی 17 ی ئەم مانگەوە وەزارەتی رۆشنبیری و شوێنەواری عێراق بڕی 317 هەزار دینار لە رێگەی بانکی رافیدەینەوە بەسەر رۆژنامەنووسان و نووسەران و هونەرمەنداندا دابەشبکات.

 

بابەتی پێشتر

ئەم شەقامەی سلێمانی دادەخرێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە مۆڵەتی خوێندن دەدات بە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتەکەی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەڵەبجە پشوو راگەیەندرا‌

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، سبەی یەكشەممە لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی سنوورەكە پشووە. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی…
Total
0
Share