هەلی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا بۆ رۆژنامەنووسان رادەگەیەندرێت

هەلی خوێندنی باڵا بۆ رۆژنامەنووسان لەلایەن لقی سلێمانیی سەندیكای رۆژنامەنووسانەوە راگەیەندرا.

لقی سلێمانیی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان رایگەیاند، بۆ جاری دووەم 10 كورسیی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا بۆ ئەندامانی دابیندەكات.

هەلی خوێندنەكان لە زانكۆكانی ئێران و لەرێی دەزگای میدیایی (جام كورد)ەوە دابینكراوە، وەك ئەوەی لقی سلێمانیی سەندیكای رۆژنامەنووسان ئاماژەی پێداوە.

دەشڵێت، خوێندن لەم ئۆفەرەدا بەخۆڕاییە. داواش لە خوازیارانی خوێندن دەكات سەردانی بارەگای لقی سلێمانی بكەن بۆ زانینی مەرج و پێداویستییەكان.

 

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: نابێت ناکۆکییەكان زیان لە کوردستانیبوونی کەرکوک بدات

بابەتی دواتر

عێراق و توركیا تاوتوێی هەناردەكردنەوەی نەوت لەڕێی بەندەری جەیهان دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share